مەسرور بارزانی لەگەڵ فالح فەیاز کۆبووەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە گفتوگۆیان لە بارەی گرنگی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کردووەتەوە لەگەڵ جەختکردنەوە لە ڕێکخستنەوەی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024)، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان سەردانی بەغدا کرد و لە یەکەم وێستگەی دیدارەکاندا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى سه‌رۆكوه‌زيرانى فيدراڵ كۆبووه‌وه.

ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵە لە سەر بنەمای دەستوور.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور”.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووە: “دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت”.

ھەواڵی زیاتر