به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر مه‌راسیمی راگه‌یاندنی چه‌ند كورسییه‌كی سكوله‌رشیپ له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی چین به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30/5/2024، به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و لیۆ جین یۆنگ كونسولی گشتیی وڵاتی چین له‌ هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆ، مه‌راسیمی ڕاگه‌یاندنی چه‌ند كورسییه‌كی سكۆله‌ر شیپ له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی چین به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ڕێوه‌چوو.
سكۆله‌رشیپه‌كان له‌لایه‌ن به‌شیی نوێنه‌رایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌ كولتوورییه‌كانی وڵاتی چینه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، بریتییه‌ له‌ 31 سكۆله‌ر شیپ بۆ بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا.
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه‌، چه‌ندین وتار پێشكه‌شكران، تێیدا جه‌خت له‌ گرنگی هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چین، وه‌ك وڵاتێك زلهێز و خاوه‌ن ئابووری به‌هێز له‌سه‌ر ئاستی جیهان كرایه‌وه‌.