دوو باندی دزیکردن دەستگیرکران

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو باندی دزیکردنیان دەستگیرکرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی5ی2024 بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس چاودێرییان خسته‌ سه‌ر چوار تۆمه‌تبار كه‌ به‌نیازی‌ دزیكردن چوبونه‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان، له‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ هاوبەشی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان و بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان و هەوارەبەرزەو پیشەسازی، توانرا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دانا كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزیکردن چونه‌ته‌ قه‌زاكه‌، هەروەها لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان لەگەڵ باندێکی تری دزیکردندا کار دەکات، دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر، توانرا تۆمەتبارانی باندەکەی دیکەش بەهاوکاری نەهێشتنی تاوانی کەلار دەستگیربکرێن.

پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (د، یـ، ع – ع، چ، ج – د، ج، س – أ، ع، م – أ، أ،م) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.