سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی ئایاری2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە و چوار بڕگە تاووتوێ دەکات.

لە بڕگەی یەکەمدا، ڕاپۆرتی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، بۆ ساڵەکانی 2024-2025 کە لە کۆبوونەوەی نائاساییی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی پەسند کرابوو، دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی سێیەمدا ڕاپۆرتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە برەودان بە پشتیوانیی پرۆژە بچووک و مامناوەندەکانی لاوان تاووتوێ دەکرێت.
لە بڕگەی چوارەمدا، ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕێگەوبانە سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێم و هاتوچۆی بارهەڵگر و تانکەرەکان، بە تایبەت لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا تاووتوێ دەکرێت.