یەكەم كاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعوودییە بەڕێكه‌وتن

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی كوردستان رایگەیاند: کاتژمێر 7ی بەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی5ی2024، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستان بە پاس بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێكه‌وتن .

ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی دووشەممە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئاسمانی و لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بەرەو وڵاتی سعوودییە بەڕێ كەوتبوون.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان پێشتر رایگەیاندبوو كە بۆ ئەمساڵ 4 هەزار و 685 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی سعوودییە دەكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و سەردانەكەش بە ڕێگەی وشكانی و ئاسمانی دەبێت لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی.