سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازیله‌ میری ئێزدییان كرد

دوێنی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز میر حازم ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییان له‌ كوردستان و عێراق و جیهان، پشتگیریی خۆی بۆ میر و ته‌واوی مافه‌كانی ئێزدییان دووپات كرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان و مافه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ پێویستیی خزمه‌تكردنی باشتری‌ هاووڵاتییانی ئێزدی له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ كرده‌وه‌.
دۆخی ناوچه‌ی شه‌نگال و ئاواره‌ ئێزدییه‌كان و ژیان و گوزه‌رانیان له‌ كه‌مپه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

ھەواڵی زیاتر