كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق داوا له سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان دهكات وادهیهكی نوێ بۆ ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بكات.
ئەمڕۆ سێشەممە (28ـی ئایاری 2024) جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە نووسراو داوا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.
رۆژی (22ـی ئایاری 2024) پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 167 پەرلەمانتار کۆبوونەوەی ژمارەی 26ـی خولی پێنجەمی وەرزی یەکەمی سێیەم ساڵی یاسادانانی بەست و تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ کردەوە.
رۆژی (23ـی ئایاری 2024) دڵشاد شەهاب، گوتهبێژی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وەڵامی داواکاریی لایەنە سیاسییەکان بە دەستەی دادوەری بداتەوە، بۆ ئەوەی دەستەکە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.
گوتیشی: پێشبینی دەکرێت لەم ڕۆژانەدا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێداچوونەوە بە کار و پلانەکانیدا بکات، “ئێمەش لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی هەنگاوەکانی کۆمیسیۆن دەکەین، چونکە کۆمیسیۆن تاوەکوو ئیستاش پابەندە بەو کات و وادەیەی بۆ دەست نیشان کراوە، ئەگەر نەتوانێت بە گوێرەی بڕیاری دەستەی دادوەری لەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە پرۆسەکە بەڕێوەببات، دەبێت سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاگادار بکاتەوە”.