مەسرور بارزانی بەردی بناغەی ژمارەیەک پرۆژەی لە سۆران دانا و  پرۆژەیەکیشی کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 28-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەگەڵ بەرپرسە ئیدارییەکان کۆبووەوە. دواتر بەردی بناغەی چوار پرۆژە کە بریتین لە (ڕێگەی دووسایدی 40 مەتریی هۆڵی بۆنەکان – شەهیدانی ئازادی، پارکی ناوشار، پارکی نیشتمانی و ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران) دانا.

دوای دانانی بەردی بناغەی ئەو چوار پرۆژەیە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی “ئەکواپارکی میرۆ لە شنگلبانە” لە قەزای رواندز، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.

ھەواڵی زیاتر