به‌ تێچووی زیاتر له‌ چوار ملیار دینار، پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت

چواس خالید – هەولێر

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێ، پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ٣٣ی كه‌ی ڤی و وێستگه‌ی ١٢٣ كه‌ی ڤی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وێستگه‌كانی خورماڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه‌ بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ و دابه‌شكردنی كاره‌با له‌ سنووڕه‌كه‌ سودی زۆری هه‌یه‌، ماوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ ٢١٠ ڕۆژه‌ و تێچووه‌كه‌ی زیادتر له‌ چوار ملیار دیناره‌.

٢٦ی ئاایری ٢٠٢٤، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێ، پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵێكانی ٣٣ی كه‌ی ڤی و وێستگه‌ی ١٢٣ كه‌ی ڤی هه‌ڵێبجه‌ به‌ وێستگه‌كانی خوڕماڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، پڕۆژه‌كه‌ به‌ بڕی زیادتر له‌ چوار ملیار دیناری عێراقی، له‌سه‌ر بودجه‌ی ٨%ی داهاتی كاره‌بای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ دراوه‌، به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ و وزه‌ی كاره‌بای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پڕۆژه‌كه‌ به‌ گرێبه‌ستی ژماره‌ سی و چوار و درێژی بیست و سێ كیلۆمه‌تر، بریتییه‌ له‌ دوو هێڵی ٣٣ كه‌ی ڤی D/C جۆری ته‌لی لارك، ماوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ ٢١٠ ڕۆژه‌ و به‌ گوژمه‌ی چوار ملیار و سه‌د و نه‌وه‌ت و پێنج ملیۆن دینار له‌لایه‌ن كۆمپانیای (هێرۆ)وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێ، بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ڤۆڵتییه‌ بخرێته‌ سه‌ر هێڵێكان و هاووڵاتیان سودی لێ وه‌ربگرن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ گرنگی تایبه‌تی بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ و دابه‌شكردنی كاره‌با له‌ سنووڕی پارێزگای هه‌ڵێبجه‌ و سه‌یدسادق و خورماڵ و شاره‌زوور هه‌یه‌، پڕۆژه‌كه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی بارزۆری سه‌ر گۆڕه‌ڕه‌كانی وێستگه‌كانی كاره‌بای سنووره‌كه‌.