ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، پردی ڕانیە – بنگرد لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە.
پردەی دەربەندی ڕانیە ڕۆژى لە ساڵی 2021 بەردی بناغەی لە لایەن سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە گوژمەى 11 ملیار و 387 ملیۆن و 745 هەزار و 800 دینار دانرا. پردەکە لەسەر زێی بچووکە و درێژییەکەی 420 مەتر و 15 مەتر پان و 32 مەتر بەرزە، ئیدارەی ڕاپەرین و شارۆچكەی دوکان و سلێمانی پێکەوە دەبەستێتەوە و کار ئاسانییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان و بازرگانی و گەشتیاری و کشتوکاڵیدا دەبێت.
لە ڕێوڕەسمی دانانى بەردى بناغەى پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە، مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتى “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت خزمه‌تێكی شایسته‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بكات و ئه‌مڕۆ لێرە ئاماده بووین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه – بنگرد دابنێین كه پردێكی ستراتیجی ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، هاوكار ده‌بێت بۆ جووتیاران بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانیان به بازاڕ بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها ده‌بێته پردێك بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بووژاندنەوەی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و بازرگان‌یش”.