لە قەزای خەلیفان بەردی بناغەی چەندین پڕۆژە دادەنرێت

گەرمیان گلی – هه‌ولێر

بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە قەزای خەلیفان بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك دابندرێت و چەند پڕۆژەی دیكەش ڕابگەێندرێت. هەژار حەكیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سۆران، لەمبارەوە ڕایگەیاند: ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك لە قەزای خەلیفان كە پێكهاتووە لە، چاككردن و قیرتاو كردنی شەقامی جوندیانی نوێ، هەروەها كۆنكرێت كردنی ڕێگەی جولەمێرگی خواروو لە گەڕەكی خەبات .

هەژار حەكیم زیاتر گوتی: وێڕای ئەم پڕۆژانە چەند پڕۆژەیەكی دیكەش ڕادەگەێندرێن، ئەمەش لە دوای سەردانی كردنی مەیدانی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ قەزای خەلیفان بوو.
جێگای ئاماژەیە لە قەزای خەلیفان چەندین پڕۆژەی تر جێبەجێکراوە وەکو پڕۆژەی دووسایدی سپیلک -خەلیفان، هەروەها پڕۆژەی کۆنکریت کردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی باویان بە بڕی ٤٨٠٠ مەتر دووجا بە گوژمەی ١٣٧،٩٥٠،٠٠٠ لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کراوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرباری فشارە داراییەکانی سەری لە ماوی ٤ ساڵی ڕابردوودا تەنیا لە بواری ڕێگە و گواستنەوەدا زیاتر لە ٩٩٧ پڕۆژە و لە بواری ژێرخان و خزمەتگوزارییش زیاتر لە ٤٢٧ پرۆژەی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە.

ھەواڵی زیاتر