ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی و پاکەتی جگەرەدا دەگرێت.

رۆژی شەممە(25ـی ئایاری 2024)بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردوەتەوە، دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوون لە لایەن هێزەکانمانەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (د،س،م) و (ع ،ع ، م) و (م ،م و) کە شوێنێکی شاراوە و نهێنیان لە ناو پاسێکی گەشتیاریی دروست کردبوو،  لە کۆگایەکی بێ مۆڵەت لە ناوشاری هەولێر ،بەنیازبوون بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکیی و پاکەتی جگەرە بەڕێگای ئەو پاسە گەشتیاریە بەشێوەی شاراوە بگوازنەوە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق

ھەواڵی زیاتر