بهڕێوهبهرایهتی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكان له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی 22ـی5ـی2024، تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە کاری بازرگانییان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیربکەن ، هاوکات لەم چاڵاکیەشدا بڕی (20 کیلۆ) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەناو شاری هەولێر دەستی بەسەردا گیرا.
بهڕێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوهش داوه، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راشیگهیاندووه، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاکو 20ـی 4ـی2024، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و تەواوی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش توانیوویانە (580 ) تۆمەتبار دەستگیربکەن، لەو ژمارەیە ( 328) یان لە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەرەوە تێوەگڵاون ، سەرجەمی ئەم تۆمەتبارانە دۆسیەکانیان لەدادگەن بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.