بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئهمڕۆ چوارشهممه 22ی5ی2024 بڵاویكردهوه، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(850 شیت واتا 8500 دەنک) حەبی هۆشبەر لەجۆری ترامادۆڵ دەستی بەسەرداگیرا.
بهڕێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوهش داوه، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی 21ـی5ی2024، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە بازرگانییان بەحەبی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیر بکەن و هاوکات بڕی (850 شیت) حەبی ترامادۆڵ لەشارۆچکەی خەبات دەستی بەسەرداگیرا .
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژهی بهوهش داوه، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوە دان بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی دەستخستنی ئەم جۆرە حەبە .