پێکهاتەکان بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بۆ پێدانی ٥ کورسیڕەت دەکەنەوە

دواجار دادگەی فیدڕاڵی لە ئەنجامی پێشکەشکردنی چەند سکاڵایەک تایبەت بە ژمارەی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا و بڕیاری دەستەی دادەوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ پێدانی پێنج کورسیی پەرلەمانی کوردستان بە پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سەد کورسییەکەی پەرلەماندا، پەسەند کرد.

پێکهاتەکان پێدانی ٥ کورسی بە شایستەی خۆیان نازانن و باس لەوەش دەکەن دابەشکردنی کورسی کۆتاکان لەسەر بنەمای جوگرافیا و کەمکردنەوەی بۆ پێنج کورسی، کەمکردنەوەیە لە هەیبەتی نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان”.
ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی بڕیارەکە ژمارەی ٥ کورسیەکەی پێکهاتەکن بەمشێوەیە دابەش کراون؛هەولێر: دوو کورسی (یەکێکیان بۆ کریستییانەکان و یەکێکیان بۆ تورکمانەکان).
سلێمانی: دوو کورسی (یەکێکیان بۆ کریستییانەکان و یەکێکیان بۆ تورکمانەکان)،
دهۆک: یەک کورسی بۆ ئەرمەنەکان .

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەبارەت بە بڕیاری پێدانی ٥ کورسی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهاتەکان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە ؛ بەو بڕیارە ڕازی نین، لە بەر ئەوەی بوونی پێکهاتەکان و نەتەوەکان لە هەرێمی کوردستان گرنگە.” ئاماژەی بەوەش کردووە، “لە ئێستادا پێکەوە ژیانی نەتەوەکان لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە، هەروەها دەبێت زیاتر مافەکانیان لەبەرچاو بگیرێت”.
دەشڵێت:ئەو بڕیارەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە سیاسی دەزانین. دابەشکردنی کورسی کۆتاکان لەسەر بنەمای جوگرافیا و کەمکردنەوەی بۆ پێنج کورسی، کەمکردنەوەیە لە هەیبەتی نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان”.
هەر بە گوتەی ئایدن مەعروف: بڕیارەکە زیاتر بۆ بەرژەوەندیی سیاسی بووە. ئێمە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەین، چونکە ئەو بڕیارەی ئێستا دراوە، ماف و داواکارییەکانی نوێنەرانی پێکهاتەکان لەبەرچاو نەگیراوە. هەروەها ئێمە پێشتر داوای گەڕاندنەوەی 11 کورسی کۆتامان کردبوو، ئەو دابەشکردنەش بەو جۆرە زۆر هەڵەیە”.