لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 15 ملیار دینار پارکی ڕەشکین لە شاری هەولێر دروست دەکرێت.
لەسەر ئەرک و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەکەی، بە گوژمەی 15 ملیار دینار لەسەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا و بە چاودێری و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پارکی ڕەشکین لە شاری هەولێر دروست دەکرێت.
هاوکات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، لێژنەیەک لەلایەن وەزیری شارەوانی ڕاسپێدراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی پارکەکە، پڕۆژەکە لەم بەشانەی خوارەوە پێک دێت:
1- پەرژينى پڕۆژەكە بە درێژایی هەزار و 600 مەتر.
2-دروستكردنى گەراجى ئۆتۆمبێل .
3-دروستكردنى دوو كافترياى مۆدێرن.
4- دروستكردنى ڕێڕەوی ڕاکردن و پايسكلسواری.
5- دروستكردنى دوو عەمبارى ئاو بە قەبارەی 300 مەتر سێجا.
6- لێدانی بيرى ئاو بەقووڵی 500 مەتر.
7- كارى سيستمى كارەبا و سيستەمى ڕووناککەرەوەی پڕۆژەکە.
٨- سەوزایی و چاندنی هەزار دار و چيمەنى هەميشە سەوز و دەیان هەزار گوڵ.


