جێگری پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی “بازاڕی سپی” بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.5.20، مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، پڕۆژەی دروستکردنی “بازاڕی سپی” بەسەرکردەوە.

دوای ئەوەی بەشەکانی ناو بازاڕەکەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە کەم و کوڕی پێداویستییەکانی پڕۆژەکەی کۆڵیەوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان کرد، دەستخۆشی لە ئەندازیارانی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە کرد و جەختی لە خێرا تەواوکردنی پڕۆژەکە کردەوە.

ھەواڵی زیاتر