سەندیکای رۆژنامەنووسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس (شاکار ستار) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان کارێکی دژ بە ئازادی راگەیاندن و کاری میدیاییە، هەروەها شێوازی دەستگیرکردنی (شاکار ستار)یش پێچەوانەی یاسایە و سەرکۆنەی دەکەین.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “داوا دەکەین بەپێی مادەی 35ی رۆژنامەگەری هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو رۆژنامەنووسە بکرێت و بەزووترین کات ئازاد بکرێت.”