دوێنێ، د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە (ئارا کاوا مسکیرۆ) کونسڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارەکەدا وێڕای بەخێرهاتنی گەرمی شاندی میوان، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و کەشوهەوای ئازادی میدیا کرا. جەختیش لە پێویستی هاوئاهەنگی پتری بواری کلتووری و ڕۆشنبیری و گواستنەوەی ئەزموون و تواناکانی وڵاتی ژاپۆن بۆ کوردستان، کرایەوە.
لای خۆیشییەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ژاپۆن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو بەرەوپێشچوونانەی لە هەرێمی کوردستان و بە تایببەت بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ڕوویانداوە.