یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

مەسرور بارزانی: رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەری سەرۆك كۆماری ئێران مایەی نیگەرانیمانە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی بۆ رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران دەربڕی و رایگەیاند كە نزا بۆ سەلامەتی هەموویان دەكەن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە “ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران مایەی نیگەرانیمانە”.

بڵاویشی كردەوە “هیوادارم سەرۆک ڕەئیسی و سەرنشینەکانی دیکە سەلامەت بن”.

هەروەها بڵاوی كردەوە “دڵمان لەلای خۆیان و خێزانەکانیانە و نزا بۆ سەلامەتی هەموویان دەکەین”.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی خراپی كەشوهەوا و تەمومژەوە، هێلیكۆپتەرێك لە سنووری پارێزگای تەورێز كەوتە خوارەوە كە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری و چەند یاوەرێكی هەڵگرتبوو.

ماوەی چەند كاتژمێرێكە تیمێكی بەرفراوان لە هەوڵی گەڕانن بەدوای دۆزینەوەی شوێنی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەیانەوە دیار نییە