یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مام عەلی شیوەزووری) دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مام عەلی حەمەد شیوەزووری) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (مام عەلی حەمەد شیوەزووری)

بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مام عەلی حەمەد شیوەزووری)

بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مام عەلی حەمەد شیوەزووری)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان