سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرپەرشتیی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات و پلانی حکوومەتیش بۆ ئەو مەبەستە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-05-2024، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات.
بە گوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، دروستکردنی بەنداو و کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیان بەخشەکان بەشێکن لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
محەممەد شوکری ئاماژەی بەوەش دا، لە سێ مانگی داهاتوو پلانی ستراتیجیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی کەشوهەوا دادەنرێت.