دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بەشێك لە كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندی بەتوانا و لێهاتوو دارا محه‌مه‌د عه‌لی ( شێوه‌كار) پیاوه‌ ماندوو خه‌مخۆره‌كه‌ی هونه‌ر

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

بەشی شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، پێشانگایەکی شێوەکاری بە ناوی “ژنەکان هەر پەنجەیەکیان ڕەنگێکی لێ دەڕژێت” بۆ ١٣ ژنی شێوەکار کردەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو و وابڕیارە بکریتە نەریتیکی ساڵانەو لەچەند شارو شارۆچکەیەکی کوردستان نمایش بکریت.

سارا بەکر خامێکی شێوەکاری پێشانگاکە، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: لە پێشانگەکەدا ٢٦ تابلۆ بە هەست و پیناسەی ژنان نەخشێنرا بوون. کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگانە بۆ ئێمە زۆر باشە بۆ کڕین و فرۆشتن، هەروەها تابلۆو وێنەکێشەکان و نەبووە بە باو بەڵام لەم پێشانگایانەدا دەتوانین کارەکانمان بسازینێن و بە بینەریان بناسێنین.
سارا گوتیشی: من دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانم، ئێستا مامۆستام و لەپاڵ پیشەی مامۆستایەتیمدا خەریکی بەهرەی خۆمم، ئەم پێشانگایانە بۆ ئێمە زۆر گرنگن، چوونکە بەردەوام خەریکی کارکردنین و توانای خۆمان لە پێشانگەکان پێشان دەدەین، بینەریش بە حەزو ئارەزوەوە سەیری کارەکانمان دەکەن .