وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە هۆشداری دەدات

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هۆشداری بەو كەسانە دەدات كە لە سعودیەن و خاوەنی ڤیزای عومرەن، ناتوانن بمێننەوە و حەج ئەنجامبدەن لە ئەمساڵدا.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە ئەو كەسانەی خاوەنی ئەو جۆرە ڤیزایەن لە ماوەی دیاریكراوی خۆیاندا كە دوای چوونە ناو سعودیە دەبێت بۆ ماوەی سێ مانگ زیاتر نەمێننەوە.

هۆشداری ئەوەشی داوە، هەر كەسێك پابەندی یاساكە نەبێت و پێشێلی یاساكە بكات، سەرپێچی رێساكانی حەجی كردووە و سزای دەدرێت بە گوێرەی یاسای سەرپێچی ژمارەی 911 لە ناوچەكانی مەككە و شەرقییە و ریاز و یاسای سەرپێچی ژمارە 999 بۆ ناوچەكانی دیكەی سعودیە.

ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی حەج، چونكە لایەنە ئەمنییەكان هەوڵەكانیان چڕتركردووەتەوە بۆ رێگریكردن لە پێشێلكردنی رێسا پەیوەندیدارەكان بە دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە بانگەشە بۆ هەڵمەتی ساختە و چەواشەكارانە دەكەن.