بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 18ی5ی2024، مووچەی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، وەزارەته‌كانی: پەروەردە، داد ، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەکرێت.
ڕۆژی 15ی ئایار، دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان ده‌ستی پێكرد كه هه‌ریه‌ك له شوێنه‌كانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان مووچه‌یان وه‌رگرت، رۆژی 20ی5ی2024، به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان دێت، ئاوه‌دان كردنه‌وه، خوێندنی باڵا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
