سه‌رۆکی دیوان دۆخی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ دیپلۆماتکاران تاوتوێ ده‌کات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/5/16 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی، دیدارێکی فراوانی لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکان لە هەرێمی کوردستان ساز دا.

لە دیداره‌که‌دا، سەرۆکی دیوان دەربارەی دوا پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، هەوڵە بەردەوام و بەرهەمدارەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ چارەسه‌رکردنی کێشه‌کانی هەولێر – بەغدا، سازدان و سەرخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دیدار و سەردانەکانی ئەم دواییەی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەی جێ بایەخ بۆ ئامادەبووان دوا، دواتریش وەڵامی پرسیار و سەرنجەکانی دانەوە.

له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیدارەكەدا سەرۆکی دیوان ستایشی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێردە دیپلۆماتییەکان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا کرد و سوپاسی کردن کە ئامادەی دیداره‌که‌ بوون