دوو بازرگانی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە 13/5/2024، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە شاری موسڵ بەهاوکاریی و هەمانگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی نەینەوا لەچالاکیەکدا توانیان دوو تۆمەتبار کە کاری بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن دەستگیر بکەن.”

ئەوەش خراوەتە روو کە لەم چالاکییەدا بڕی (یانزە کیلۆ و نیو) ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا.
هەروەها روونیش کراوەتەوە: “هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوە دان.”ا