وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە، بەپێی لیستەکە سبەی پێنجشەممە، دابەشکردنی مووچە دەست پێ دەکات تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (15ـی ئایاری 2024) وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی ڕاگەیاندراوێکدا لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە، دابەشکردنی مووچەکەش بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 443 ملیار دینار وەک شایستەی مانگی نیسانی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی سێشەممە (14ـی ئایاری 2024) وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ ڕەزامەندیی نیشاندا بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی بەشێک لە مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وەزارەتەکە، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی، ڕه‌زامه‌ندی نیشان درا بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان (تۆڕی پاراستن و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، گرێبه‌سته‌كان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی نیسان).