بۆ بەڕێز هەڤاڵ و هاوکارمان ( سەلام عەبدوڵڵا) سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو (برگیتا هۆفمان) مان بیست.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ڕادەگەیەنین و هاوبەشی هاوخەمتانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و پەژارەتان کەم بکاتەوە و ڕۆحی خاتوو (برگیتا) شاد بێت و هیوادارین کۆتا کۆستتان بێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ی ئایاری ٢٠٢٤