پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كه‌ن

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوولا بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌، هه‌روه‌ها باسيان له‌ به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و پلان و ستراتيژى پێشخستنى ئابوورى و په‌ره‌پێدان له‌ته‌واوى عێراق، كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند دۆسيا و پرسێكى هاوبه‌شى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرانه‌ به‌ر باس و جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرايه‌وه‌ بۆ گه‌يشتن به‌ چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ياسا