به بۆنەی وه‌رگه‌ڕانی پاسێکی قوتابییان لەسەر ڕێگەی کفری-کەلار و مردنی چوار قوتابی و برینداربوونی حەوتی دیکەش، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە.
له به‌شێكی پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه: بە داخەوە هەواڵی گيانسپاردنی ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكهم له ئەنجامی ڕووداوێكى دڵتەزێنی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى بیست و هاوخه‌میانم.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:
بە داخەوە هەواڵی گيانسپاردنی ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكهم له ئەنجامی ڕووداوێكى دڵتەزێنی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.
خواى مه‌زن گيانیان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. هيواى چاکبوونەوەی خێراش بۆ بريندارەکان ده‌خوازم.
مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان