چنار عەبدولقادر:خزمەتگوزاری بەردەوامە لە بەشەناوخۆیی

بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆیی كچان لە كۆمەڵگای بەشەناوخۆیی هەژدەی شوباتی كچان و چەندین باڵەخانە پێك هاتووە، كە قوتابییانی كچ تێیدا نیشتەجێن كە قوتابیین لە كۆلێژەكانی زانكۆی سەلاحەدین، بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون دیدارێكمان لەگەڵ خاتوو چنار عەبدولقادر بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیی كچان كرد .
لەسەرەتا خاتوو چنار دەربارەی ژمارەی قوتابیان و باڵەخانەكان گوتی:”ژمارەی قوتابییانی بەشە ناوخۆییەكانی كچان بۆ ساڵی 2023-2024بەڕیوبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی كچانی زانكۆی سەڵاحەدین (1750) قوتابی لەخۆ گرتووە، (6)باڵەخانە لەدەرەوەیە كە (650) قوتابی لەخۆ دەگرێت، (1100) قوتابی لەناو كەمپی 18ی شوبات نیشتەجێن، كەهەریەكەیان لەشار و شارۆچكەیەك هاتوون.”
سەبارەت بە خزمەتگوزاری بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیی كچان دەڵێ:”خزمەتگوزاری بەردەوامە لەبەشە ناوخۆیی ئاو و كارەبا هەروەها (پاص)یان بۆ دابینكراوە، دەوامكردن لەبەشەناوخۆیی بەردەوامە بە (3) كات لەبەیانییەوە تاكو (9)ی شەو كارگێری كراوەیە لەخزمەتی قوتابییاندایە، هەروەها ئەمساڵیش وەكوو ساڵانی دیكە زانكۆی سەڵاحەدین بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای شێخ باز بەرزنجی وەك وو نەریتێكی ساڵانە لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵسا بەئامادەكردنی خوانی بەربانگ بۆ (4000)قوتابی لەبەشە ناوخۆییەكانی كچان و كوڕان، ئێمە لەسەرەتایی دەست بەكاربوونمان هەڵساین بەئامادەكردنی زنجیرە سیمینارێك لەسەر چەند بابەتێكی گرینگ بۆ وشیاركردنەوەی قوتابییە خۆشەویستەكان لەبەشە ناوخۆیی بابەتەكان (لەسەر ماددەی هۆشبەر و بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لایەنی ئەرێنی و نەرێنییەكانی، هەروەها لەسەر زمانی دایك لەڕۆژی جیهانی زمانی دایك و چەندەها بابەتی دیكەی گرنگ، جكه له مانه لەگەڵ دەست بەكاربوونمان هەوڵێ ئەوەماندا كە كتێبخانەكەمان بكەینەوە و نۆژەنی بكەین، چەندین دەزگا هاوكارمان بوون بە بەخشینی كتێب بۆ دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەكەمان.”
خاتوو چنار دەربارەی دەوامكردن گوتی:”كارمان لەسەر درێژكردنەوەی كاتی دەوامكردن لەو نوڕێنگە پزیشكییەی كەلە بەشەناوخۆییەكەمان هەیە كردوه، چوونكە ڕۆژانی پشوو داخرابوو هەروەها (هەینی) كانیش هەوڵماندا بكرێنەوە. لەهەموو ڕۆژەكان (ئیشكگری) هەبێت ئەویش كارێكی زۆر گرینگە بۆ قوتابی كەپێویستی بەوە نابێت بۆچارەسەركردن بڕواتە نەخۆشخانە هەر لەناو كۆمەڵگە چارەسەر وەردەگرێت.”
بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیی كچان دەڵێ:”زۆر سوپاسی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.كامەران یونس سەرۆكی زانكۆ دەكەم بەتەنگ داواكارییەكانمانەوە دێت، هەروەها یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن بەڕێز پڕۆفیسۆر د. فرهاد عەلی مستەفا .”
خاتوو چنار دەربارەی كەلوپەلەكانی بەشەناوخۆیی ئاماژەی دا :”دەمانەوێ قوتابییان زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن پارێزگاری لەكەلوپەل بكەن و بەباشی بەكاریان بهێنن و پاك و خاوێنی رابگرن و ڕێز لەو خزمەتە بگرن كە پێشكەشیان دەكرێت. هەروەها دەمەوێ پێیان بڵێم كە ئەو خزمەتكردنە ئەوها بەئاسانی ناكرێت، ئەو خزمەتگوزارییانەی كەدەكرێن كۆمپانیا گرێبەستی هەیە لەگەڵ زانكۆی سەڵاحەدین. جگە لەئامێری ساردكەرەوە و زستانان گەرمكەرەوە كە تێچوویەكی زۆری دەوێ، ئاوی گەرم و ئامێرەكان وەكو (مۆلیدە) كە تێچوویەكی زۆری دەوێ. بۆیە پێویستە ڕێز لە ڕێنماییەكانی بەشەناوخۆیی بگرن جێبەجێی بكەن، چوونكە ئێمە بۆ خزمەتكردنی قوتابییان لەوێین دەبێت قوتابیش هاوكارمان بێت بۆ نموونە لەكاتی ڕوودانی هەركێشەیەكی تەكنیكی دەبێت ئارامیان هەبێت تا چارەسەری بۆ دەدۆزینەوە.”