پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ قوتابیە بەهرەمەندەکانی هونەرە جوانەکانی هەولێر کرایەوە

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێسیڤاڵی ساڵانەی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێردا، کە ئەمساڵ بە دروشمی (بۆ ئەوەی هونەر و کولتووی گەل گەشە بکات) پێشانگایەکی شێوەکاری تایبەت بە قوتابیە بەهرەمەندەکانی بواری شێوەکاری کرایەوە، کە تیایدا 20 پۆرترێتی مامۆستایانی کۆلێژەکە و هونەرمەندانی هەولێری تێدا نمایشکرا.

یوسف یوسفی مامۆستای بەشی شانۆ و سینەما لە بارەی چالاکییەکانی ئەم فێستیڤاڵەدا بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵه و ئەنجامدانی ئەو زنجیرە چالاکییە هونەرییە لە هەولێری پایتەختدا، بوژانەوەیەکە لە نێو هونەری شێوەکاری و شانۆ و سینەمادا، جگە لەمەش هانی قوتابیە بەهرەمەندانی ئەو کۆلێژە دەدات، کە لە داهاتوودا بیر لە گەڵاڵەکردنی چەند پڕۆژەیەکی نوێ لە هونەری رەنگ و هێلکاریدا بکەنەوە.
گوتیشی: ئەوەی لەم پێشانگایەدا سەرنجی راکێشام کۆکردنەوەی ئەو خۆشەویستیه بوو، کە قوتابیان لە ماوەی چوار ساڵی خوێندنیاندا دروست بووە و پۆرترێتی ئێمە و مامۆستایانی دیکەی کۆلێژەکەیان کێشاوە، کە ئەمەش لە هزری ئێمەدا دەمێنێتەوە و لە دەرەوەی کۆلێژیشدا ئامادەین هاوکاریان بین.

ھەواڵی زیاتر