سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ شەش كەس بریندار بوون

ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێكی هاتوچۆ لە شارەدێی كۆكس لە سنووری شارۆچكەی كفری كەوتەوە و بەهۆیەوە شەش كەس بریندار بوون.

رووداوكە پێكدادان بوو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی پیكئاب و مازدا لەسەر رێگەی شارەدێی كۆكس.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەنجامی رووداوكەدا شەش كەسی سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە شارۆچكەی كەلار كران.