ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە گەرمیان دەستی پێ کرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شـارەوانییەکانی گـەرمیان هەنگاوە کردارییەکــانی بۆ دابـەشکــردنی زەوی دەست پێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیییەکانی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بـــۆ دەســتنیشـــانکـــردنـــی زەویی نیشــتەجـێبوون بەمــەبــەسـتی دابەشکردنی بەســەر فەرمـانبـەراندا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و لایــــەنــــە پەیوەندیدارەکان کۆبونەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە پێی بڕیـاری ئەنجــوومەنی وەزیران ژمارە (242 لــە 2024/3/27)زەوی بـە ســەر فــەرمانبــەرانــی شــایستە کە سودمـەند نەبوون دابـەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان

ڕۆژی (27ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەرکرد، کە یەکێک لە بڕیارەکان ڕاسپاردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بوو بۆ تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانی تاوەکو ئێستا سوودمەند نەبوون.