دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

نێچیرڤان بارزانی: له‌يلا قاسم نموونه‌ى گيانفيدايى و به‌رخودانى گه‌لێكە له‌پێناو ئازادیدا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيد له‌يلا قاسم و هه‌ڤاڵانى ده‌نێرين، ئەوان نموونه‌ى گيانفيدايى و به‌رخودانى گه‌لێكن له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12ـی ئایاری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، له‌ يادى 50 ساڵه‌ى شه‌هيدكردنياندا، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيد له‌يلا قاسم و هه‌ڤاڵانى ده‌نێرين.

هاوکات راشیگەیاند، ئه‌وان نموونه‌ى گيانفيدايى و به‌رخودانى گه‌لێكن له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا، هه‌ميشه‌ ئاماده‌ بووه‌ هه‌موو قوربانييه‌ك ببه‌خشێت، به‌ڵام هه‌رگيز ڕاده‌ست نه‌بێت.

نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بەوەدا، له‌يلا قاسم نموونه‌ى كچێكى شكۆمه‌ندى كوردستانه‌ كه‌ بۆ هه‌ميشه‌ يادى ده‌مێنێته‌وه‌.