یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

سه‌رۆك بارزانی: لەیلا قاسم نموونەی باڵای ئافرەتی كوردە كە مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بۆ  ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌، لەیلا قاسم نموونەی باڵای ئافرەتی كوردە كە مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد. ئەو شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد بەڵام سەری بۆ جەللاد و دوژمن شۆڕ نەكرد.  لەیلا قاسم  و هاوڕێكانی بۆ هەموومان وانە و سەرمەشقن كە وەفاداری بۆ وڵات و بیروباوەڕ و مەرگی سەربەرزانە، زۆر پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی:
پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
لەیلا قاسم نموونەی باڵای ئافرەتی كوردە كە مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد. ئەو شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد بەڵام سەری بۆ جەللاد و دوژمن شۆڕ نەكرد.  لەیلا قاسم  و هاوڕێكانی بۆ هەموومان وانە و سەرمەشقن كە وەفاداری بۆ وڵات و بیروباوەڕ و مەرگی سەربەرزانە، زۆر پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی.
لە پەنجایەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدكردنی لەیلا قاسم و نەریمان فوئاد مەستی و حەسەن حەمە ڕەشید و ئازاد سلێمان میران و جەواد هەمەوەندی سڵاو بۆ گیانی پاكیان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.
مسعود بارزانی
12ی ئایاری 2024