کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند كە لەمڕۆوە شەپۆڵی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: ئاسمان بە گشتی هەورى تەواو دەبێت لە هەندێ ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، لەگەل ئەگەرى نمەباران لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى پارێزگاى هەولێریش لەکاتەکانى شەودا .

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش رایگەیاند: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2 – 4) پلە لە تۆمارکراوی دوێنێ هەینی.

بۆ كەشوهەوای سبەی یەكشەممەش، كەشناسی ئاماژەی بەوە دا: ئاسمان لەنێوان پەلەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانى شەویشدا دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو، بەڵام پلەکانی گەرما (1 – 2) پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەكانی ئەمرۆ شەممە .

لە هەردوو رۆژەكەشدا خێرایی با لەنێوان سەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.

هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینكراوی شارەكانیش بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

هەولێر: 31

سلێمانی: 29

دهۆک: 28

کەرکووک: 34

هەڵەبجە: 29

زاخۆ: 29

سۆران: 27

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان: 36