بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، د. ئاگرین عبدالله، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەیاوەری ستافی وەزارەت چەند پڕۆژەیەکی ڕێگاوبانی بەسەرکردەوە وەک پڕۆژەی دیزاین کردن و بە دووساید کردنی ڕێگای سپیلک – خەلیفان بەدڕێژایی ١٠ کم لەگەڵ ئەندازیار و تەکنیکارانی پڕۆژەکان گفتۆی کرد و ڕێنمای پێویستی پێدان داوای لێکردن پڕۆژەکە بە بەرزترین کوالێتی جێبەجێ بکڕێت و دەست خوشیشی لێکردن کە ماندوو نەناسانە شەو و ڕۆژ لە کاردان . جێگای ئاماژە پێدانە ئێستا دەروازەکان هاتن و چوون خلیفان سیمایەکی ناوازەی بە ناوچەکە بەخشیوە و بۆتە جێگای خۆشحالی هاولاتیان