سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەهۆی سوتانی بازاری قەیسەری شاری هەولێر بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە هەموو پشتیوانییەك بۆ نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە رادەگەیەنن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا رایگەیاند “بەداخەوە هەواڵی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێرم بیست کە بەهۆیەوە جگە لە برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی و کارمەندی بەرگریی شارستانی، زیانێکی زۆری ماددیش بەر کاسبکارانی بازاڕەکە کەوتووە”.
راشیگەیاند “هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم و هاوخەمی کاسبکارانی ئەو بازاڕەم کە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان دهبێ لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە بکەن”.
هەروەها رایگەیاند “سوپاسی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، فریاکەوتن، پۆلیس، ئاسایش و تەندروستی دەکەم کە بەرپرسانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد و بەریان بە تەشەنەکردنی زیاتری ئاگرەکە گرت”.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی “پێویسته ههڵوهسته لهسهر دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانه و بەدواداچوونێکی هەمەلایەن بۆ ڕووداوەکە بکرێت، هەروەها کاسبکارانیش زیاتر پابەندی ڕێنمایییەکان و گرتنەبەری ڕێکارەکانی سەلامەت بن”.
سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا “ئەم بازاڕە شوێنەوارێکی مێژوویی و سیمایەکی جوانی پایتەختی هەرێمی کوردستانە، بۆیە هەموو پشتیوانییەک بۆ هەرچی زووتر نۆژەنکردنەوەی، ڕادەگەیەنین”