لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی هیندی دەستگیر كرا كە كاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەكرد.
ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمان، بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان بەناوی (م، أ، د) کە خەڵکی وڵاتی هندستانە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
بڵاویشی كردەوە: لە کاتی دەستگیرکردنیدا بازرگانەكەی ماددەی هۆشبەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و کەلوپەلی پێوانەکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری لابووە.
هەروەها بڵاوی كردەوە: ئەم بازرگانە هیندییە کاری دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بووە بەسەر چەند هاووڵاتییەکی بیانی کە بە مەبەستی کارکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر نیشتەجێ بوونە