رۆژنامەی ھەولێر

رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە رۆژی پێنجشەممە دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار (مانگی چوار).

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

بڵاویشی كردەوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام دا و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە 9ی ئایار مووچەی مانگی (٤)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت