بەپێی فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 465 ملیۆن و 795 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگاسازی.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگاسازی لە گەڕەكی فەرمانبەران بۆ قۆناغی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەدا.