عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی: پارتی دەیەوێت هەڵەکان ڕاست بکاتەوە و دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نییە

عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند : پارتی دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو دەیەوێت هەڵەکان ڕاست بکاتەوە.

عەلی حوسێن، لە میانی لێدوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەبارەی هەڵبژاردنەوە، دەڵێت :ئەگەر کێشەکان چارەسەر بکرێن هەر کاتێک بێت پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، دەشڵێت: پارتی هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردن نییە، بەڵكو لەگەڵ راستکردنەوەی هەڵەکانە.

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای سلێمانی، راشیگەیاند، تێبینییەکان پەیوەست نییە بە پارتی، بەڵکو پەیوەستە بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان، ئەگەر کێشەکان چارەسەر بکرێن هەر کاتێک بێت پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن.

لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، ناوبراو دەڵیت: دوو ساڵ و چەند مانگێکە هەڵبژاردن دواخراو و، هەموو لایەکە دەزانێت پارتی هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردن نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستاش پارتی هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردن نییە، بەڵكوو لەگەڵ راستکردنەوەی ئەو هەڵانەیە کە لە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
عەلی حوسێن، ئەوەشی خستەڕوو: ئەنجامدان و دواخستنی هەڵبژاردن پەیوەستە بە کۆمیسیۆنی هەڵبژارنەکانی عێراق، هەر ئەویش بڕیاری لەبارەوە دەدات.