رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد حوسێن کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد حوسێن لە شاری هەولێر کرد. 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 05-05-2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، 07-04-2024، کارۆلینا مۆنتیسۆری، هاوژینی  فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆچی دوایی کرد.