ئاسایشی هەولێر بکوژی سەرەکی تاوانەکەی کۆمەڵگەی مەلائۆمەری شاری هەولێری دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “لە 29/4/2024، لە کۆمەڵگەی مەلائۆمەری سەر بە شاری هەولێر تاوانێکی کوشتن ڕوویدا، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کوژراوەکە ناوی (ئیسماعیل)ەو خەڵکی وڵاتی تورکیایە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمان بەدواداچوون کراو توانرا ناسنامەی کەسی بکوژ بە ناوی (م، خ، ت) کە ئەویش خەڵکی وڵاتی تورکیایە، دەستنیشان بکرێ.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “دواتر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان تۆمەتبار و هاوکارێکی تری تۆمەتبار بەناوی (ج، أ، أ) دەستگیر کران، کە بەنیازبوون هەڵبێن بۆ دەرەوەی شاری هەولێر، هەروەها تۆمەتباری سێیەمیش بەناوی (ج، م، ن) کە بە هەمانشێوە هاوکاری بکوژ بووە بۆ هەڵهاتنی، لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوشاری هەولێر دەستگیر کرا.”

روونیش کراوەتەوە: “تۆمەتباری سەرەکی (م، خ، ت) لە لێکۆڵینەوەکان دانی بەوەداناوە کە پێشینەی تاوانی هەیە و لە وڵاتی تورکیاش تاوانێکی تری کوشتنی ئەنجامداوە