هه‌ولێر …خستنە رووی پلانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نهۆمی سەرەوەی بازاڕی کۆنی قه‌یسه‌ری ..

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2-5-2024 به ‌ئاماده‌بوونی هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ندو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندازیار و شاره‌زا و پسپۆرانی تایبه‌تمه‌ندی بواری شوێنه‌وار، تیمێکی هاوبەشی پارێزگاو شوێنەوار ناسانی ئەڵمانی، وۆرك شۆپێكیان له‌باره‌ی نووژه‌نكردنه‌وه‌ی نهۆمی سەرەوەی بازاڕی کۆنی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر سازکرد …
تێدا باس له‌ ورده‌كاری و قۆناغه‌كانی پلانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ و دەرخستەی جێبەجێکردنی کارەکە خرایه‌ روو، هاوكات بیرۆكه‌كان له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان ئاڵوگۆڕكران، به‌جۆرێك له‌ خزمه‌ت پاراستنی ئه‌و كه‌لتووره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بێت كه‌ شاری هه‌ولێر وه‌ك دێرینترین شاره‌كانی جیهان پێ ناسراوه‌.
دواتر ئاماده‌بوون سه‌رنج و تێبینی زانستی شوێنه‌واریان له‌گه‌ل شانده‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ئاڵوگۆر كرد .