دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:لە کوردستان زۆربەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان جێبەجێ کراوە

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێدەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، ڕایگەیاند؛ لە ڕووی یاساییەوە پرۆژە یاسای كاری تایبەت بە هەرێمی كوردستان هەموو قۆناغەکانی بڕیوە لە پەرلەمان ڕەوانەی سەرۆكایەتیئ هەرێمی کوردستان كراوە، بەمەبەستی پەسەندكردنی.

دیندار زێباری، ئەوەشی خستەڕوو؛ لە پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ گرنگییەکی زۆر بە دۆخی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان دراوە و زۆر لە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێکراون. بەپێی دوایین ڕاپۆرتی بەراوردکاریی پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی بواری مافی كاركردن و بیمەی كۆمەڵایەتی کە بەشێکە لە مافە ئابووری و كۆمەڵایەتی و كەلتورییەكان، لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 42.9% ڕاسپاردەکان پێشڤەچوونی بەخۆیەوە دیت و لە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 14.3% جێبەجێکراوە. بەم پێیەش جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی مافی كاركردن و بیمەی كۆمەڵایەتی لە پرۆسەی جێبەجێکردنی پلانەکە بە ڕێژەی زیاتر لە 57% کاری لەسەر کراوە.
گوتیشی؛ لەماوەی کارکردنی ئەم کابینەیەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (18) لیژنەی کارا هەن و ژماره‌ی پڕۆژه‌ ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان له‌ (165000) بوو به‌ (38500) پڕۆژە، لە هەمان کاتدا ژماره‌ی كرێكاری ده‌سته‌به‌ركراو له‌ (17000) و‌ بووه‌ به‌ (138000) كرێكاری ده‌سته‌به‌ركراو. له‌ ماوەی ‌(3) ساڵدا داهاتی ساڵانه‌ی سندوقی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری له‌ (74) ملیار دیناره‌وه‌ بووه‌ به‌ (194) ملیار دینار واتا چه‌ندین جار زیادی كردووه‌ و ژماره‌ی كرێكاری خانه‌نشین کراو له‌ (160) کرێکارەوە بووەتە (4189) كرێكار.
لە لایەکی دیکەوە بۆ داکۆکی کردن لە مافی کرێکاران و چارەسەری کێشەکانیان (777) کێشەی کرێکاران لە ڕێگای سەندیکای کرێکارانەوە چارەسەر کراون.
هەر سەبارەت بە چاودێریکردن و پاراستنی مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، ڕایگەیاند؛ لیژنەکانی پشکنینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کە هەر لیژنەیەک لە پشکێنەرێک و نوێنەری ژووری بازرگانی و سەندیکای کرێکاران پێکدێن، سەردانی پڕۆژەکان دەکەن بۆ بەدواداچوونی و لە ماوەی رابردوودا (22651) سەردانیان هەبووە و ژمارەی کرێکارانی دەستەبەرکراو گەیەندراوەتە (13892) کرێکار، لە (27350) پرۆژەدا، هەروەها لە کۆتایی مانگی شوباتی 2024 لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕێنمایی ژمارە 11ی ساڵی 2023ـی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی کە لە (12) ماددە پێکهاتووە دەرچووە.
سەبارەت بە ڕەخساندنی هەلی کاریش، ڕایگەیاند؛ لە کەرتی پەروەردە (16349) مامۆستا و فەرمانبەری دانەمەزراو هەلی کاریان بۆ ڕەخسێندراوە. لە کەرتی کشتوکاڵ (4212) کارگەی پیشەسازی مۆڵەتیان وەرگرتووە (13199) هەلی کاریان ڕەخساندووە، ژمارەی کارمەند و کرێکار لە کارگەکانی سەر بە وەزارەت گەیشتە 44203 کرێکار. هەروەها لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ساڵی 2023 بە هۆی زیادبوونی کارگەکان 49757 کەس هەلی کاریان بۆ ڕەخسێنرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ لە ساڵی 2019 تا 2022 دەستەی وەبەرهێنان (405) مۆڵەتی داوە بە (399) وەبەرهێنانی خۆماڵی، (3) بیانی، (3) هاوبەش، هەروەها دەستەی کار زیاتر لە (75000) هەلی کاری ڕەخساندووە. تەنیا لە ساڵی 2023دا (145) مۆڵەتی وەبەرهێنان بە (145) پڕۆژە دراوە لە سێکتەرە جیاجیاکان، دەستەی کار (8500) هەلی کاری ڕەخساندووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەرجی ئەوەشی داناوە کە پێویستە (سەدا 75)ی کرێکارانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان خۆماڵی بن.