دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بۆ هاوسەرگیریی مسیار لێژنەیەک پێکهێنرا

دەنگۆی بەڵاوبوونەوەی هاوسەرگیری مسیار لە هەرێمی کوردستان هەیە، بۆ بەدواداچوون و ڕوونکردنەوەی بابەتەکە وەزارەتی ئەوقاف لیژنەیەکی پێکهێناوە.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: “ئەو لیژنەیە پێکهێنراوە، بۆ دەرخستنی ڕاستی ھەر ڕووداوێکە کەدێتە پێشەوە، ئێمە پێش ڕووداوەکان ناکەوین و چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی کاری لیژنەی تایبەت دەکەین”.