سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان مامۆستا کامیل ژیر ئاراستە دەکات.
ڕۆژی سێشەممە (30ـی نیسانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە:”پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شاعیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا کامیل ژیر دەکەم و هاوبەشی خەمیانم”.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نووسیویەتی: ” خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت”.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شاعیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا کامیل ژیر دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان